ئەمڕۆ دادگاییكردنی خاوەنی چاڤی لاند دەست پێدەكات
زیاتر لە 30 ملیار و 500 ملیۆن دیناری خاوەن پشكەكانیان خواردووە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی خاوەنی كۆمپانیای چاڤی لاندی و گرووپەكانی نالیا بەڕێوە بچێت كە خاوەن پشكەكان سكاڵای یاساییان لەسەر خواردنی پشكەكانیان لە دادگا تۆماركردووە.
خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند رایانگەیاند: "ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی داوا یاساییەكەمان لەسەر پشكەكانی چاڤی لاند لە بینای نوێی دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت".
خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند دەڵێن: "سوورین لەسەر وەرگرتنەوەی مافەكانمان و كۆڵنادەین تا مافە خوراوەكانمان لە رێگەی یاساوە بۆ دەگەڕێتەوە".
کۆمپانیای چاڤی لاند زیاتر لە 30 ملیار و 500 ملیۆن دیناری 9 هەزار و 700 خاوەن پشکەکانی قەرزدارە و پێشتر چەندین جار خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پشكەكانیان خۆپێشاندانیان ئەنجامداوە، دواجار لە دادگا سكاڵایان لە دژی شاسوار عەبدولواحید خاوەنی كۆمپانیای نالیا و چاڤی لاند تۆماركرد بۆ ئەوەی پارەكانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.