ژمارەیەك لە بریندارانی تەقینەوەی حەسەكە گەیەنرانە دھۆك
K24 – دھۆك
دوای ئەوەی شەوی رابردوو تەقینەوەیەكی خۆكوژیی لە حەسەكە روویدا لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 كەس شەھید بوون و زیاتر لە 50 كەسیش برینداربوون، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە بریندارانی تەقینەوەكە بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەنرانە شاری دھۆك.
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "تا ئێستا 4 لە بریندارانی تەقینەوەی شەوی رابردووی حەسەكە بۆ چارەسەری تەندروستی گەیەنراونە شاری دھۆك و چاوەڕێ دەكرێت ژمارەیەكی دیكەش لە برینداران بگەن".
دكتۆرێكی نەخۆشخانەكە بە كوردستان24 گوت: "لەكاتی گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانەی دھۆك تا ئێستا لە ژێر چادوێریدان و چارەسەری تەندروستیان وەرگرتووە، ئێسا توانراوە باری تەندروستیان جێگیر بكرێت".
ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو دامودەزگاكانی ھەرێمی كوردستان لە ئامادەباشیدان بۆ یارمەتیدانی برینداران و ھاوكاری تەندروستی.