زیاتر لە 5 تەن دەرمان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

K24 – دھۆك

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ ئەوەی زیاتر لە 5 تەن دەرمان وەك ھاوكاری بۆ بریندارانی تەقینەوەی حەسەكە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بكرێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆك بە كوردستان24 گوت: "رەوانەكردنی ئەو بڕە دەرمانە بۆ بریندارانی حەسەكە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە

گوتیشی: "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك رایگەیاندووە كە دەرگای ھوو نەخۆشخانەكانی دھۆك كراوەتەوە بۆ پێشوازیكردن لە برینداران".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "پێشتر بڕیاربوو سێ تەن دەرمان رەوان بكرێت، دواتر بڕیاردرا ئەو بڕە زیاتر بكرێت بۆ زیاتر لە 5 تەن".