حەمید دەربەندی: لەسەر راسپاردەی بارزانی ھاوكاری تەندروستی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا

K24 – ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا دکتور حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی رۆژئاوای کورستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "دوای تەقینەوەكەی شەوی رابردووی شاری حەسەكە لەسەر راسپاردەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ بەھانەوە چوونی خوشك و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان".

دەشڵێت: "بە پەلە چوار کەس لە بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی دهۆک و هەر دوێنێ شەو دەرمانی زۆر پێویست گەیەندرایە رۆژئاوای کوردستان و ئێستاش بڕێکی دیكە رەوان كراوە".

جەخت دەكاتەوە: "لەسەر دووبارە بەدواچوون و پەرۆشی بەڕێز سەرۆکی هەرێم ئەوەی پێویست بێت لە هەموو روێکەوە ئەنجام دەدرێت بۆ بە هاناوە چوونی خەڵکی خۆمان و ئەگەر پێویست بکات ئامادەی ناردنی تیمی پزیشکین بە هەموو پێداویستیێکەوە".