لە مەریوان خۆپێشاندان دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
خەڵكی شاری مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی خراپی رێگەوبانەكان و زۆربوونی رێژەی قوربانیانی ھاتووچۆ نارەزاییان دەڕبریوە،و كەمپەینێكیشیان راگەیاندووە.
ئەمرۆ سێشەممە شەپۆلێك ناڕەزایی لە شاری مەریوان دەستیپێكردووە و كەمپەینێكیش بەناوی نا بۆ تانكەری مەرگ راگەیاندراوە.
حامید كۆنەپۆشی بەرپرسی ناوەندی ڤەژین و یەكێك لەرێكخەرانی كەمپەینەكە رایگەیاند، بەھۆی ھاتنی تانكەری نەوتییەكان كەزۆربەیان لەھەرێمی كوردستانەوە دێن، قوربانییەكانی جادەی نێوان سنەو مەریوان بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
بەگوتەی ئەو ئەوان لە نارەزاییەكانیان بەردەوام دەبن، چونكە جادەكانی مەریوان مەترسییەكی گەورەن بۆ سەر ژیانی خەڵكی ناوچەكە.