سه‌بازێكی تورك له رۆژئاوای كوردستان كوژرا
سێ دیكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
سوپای توركیا رایگه‌یاند له شه‌ڕ و پێكدادانێك له ناوچه‌ی "الراعی" سه‌ربازێكیان كوژراوه و سێ دیكه‌شی بریندار بوونه.
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا به‌ناوی قه‌ڵغانی فورات به به‌شداری گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیك له توركیا بۆ ماوه‌ی 43 رۆژه به‌ره‌ده‌وامه كه ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی جه‌رابلوس و باب و ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یانه‌یه كه ده‌كه‌ونه نێوان هه‌ردوو كانتۆنی عه‌فرین و كوبانێ.
سوپای توركیا ئه‌مڕۆی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند له شه‌ر و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش سه‌ربازێكیان كوژرا و سێ دیكه‌شی برینداربوون. هه‌روه‌ها باس له كوژرانی 18 چه‌كداری داعش ده‌كات.
له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له رۆژئاوای كوردستان، یه‌كه‌مجاره سه‌ربازی سوپای تورك راسته‌خۆ به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش تووشی شه‌ڕ و پێكدادان ده‌بن، كه به وته‌ی سوپای توركیا له شه‌ڕ و پێكدادانێك كوژراون، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو كه تانك و زرێپۆشه‌كانی ده‌بوونه ئامانجی هێرشی رۆكێتی.