بە وێنە...لە گەرمیان جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی دەدۆزرێتەوە
K24 – گەرمیان
لە شارۆچكەی كەلاری سنووری ئیدارەی گەرمیان جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو دەگەرێتەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "ئێستا تیمەكانی ھەڵگرتنەوەی مین لە ئاسایشی گەرمیان خەریكی دەرھێنانی ئەو پارچە چەك و تەقەمەنیانە بۆ ئەوەی لەناویان ببەن".




