نرخی نه‌وت له 52 دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه
K24 - ھەولێر
دوای رێككەوتنی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت له بارەی سنوورداركردنی به‌رهه‌م و جێگیرکردنی بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه دایه و ئه‌مڕۆش به‌ربه‌ستی 51 دۆلاری تێپەڕاند.
له ئاڵوگۆڕی بازاڕی ئه‌مڕۆدا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی پێوه‌ری برێنت گه‌یشته 51 دۆلار و 78 سه‌نت و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت خاوی تێكساسیش به‌رزبووه‌وه بۆ 49 دۆلار‌و 40 سه‌نت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هێشتا ئۆپیك داوای هاوكاری زیاتر له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتیان.