راوێژكارێكی خامه‌نه‌یی باس له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی ده‌كات بۆ ئێران
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كوردستان 24 ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عەلی ئەکبەر ویلایەتی, راوێژکاری باڵای ئایەتوڵلا خامەنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی, له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بە کوردستان 24ی راگەیاند, سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندی به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵه‌وه نییه و گوتی: "هه‌ر كاتێك بارزانی سه‌ردانی ئێران بكات، به گه‌رمی پێشوازی لێده‌كه‌ین".
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راشیگه‌یاند، کۆماری ئیسلامیی ئیران راستەوخۆ بەشداریی هێچ شەڕێک ناکات و تەنیا لەسەر داوای حکوومەتی عێراق لە ئاستی راوێژکاریدا هاوکاریی حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنەکان.
ویلایەتی, گوتيشی: "کۆماری ئیسلامیی ئیران بە هیچ شێوەیەک بەشداریی راستەوخۆی لە هێچکام لەو شەڕانەدا نییە و تەنیا لەسەر داوای حکوومەتی بەڕێزی عێراق لە ئاستێک‌دا کە کاری راوێژکاری بکات".
هه‌روه‌ها گوتی:"بە سەرنجدان بەو ئەزموونانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران هەیانە وەك راوێژکار هاوکاریی حکوومەتی برا و هاوڕێمان حکوومەتی ئێراق دەکەن، بەلام لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ و ئۆپەراسیۆنەکانی تریش لە عێراق و هەر شوێنێکی تر لە وڵاتانی دیکە بۆ نموونە لە سووریا، بڕیاردەر و بەڕێوەبەری ئەو ئۆپەراسیۆنانە حکوومەت و خەڵکی ئەم وڵاتانە دەبن".