كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ جێگری سه‌رۆك: نەمانهێشتووە ئێران دەستی بە بۆمبی ناووکی بگات
"به‌بێ ته‌قاندنی فیشه‌ك"
K24 - هه‌ولێر:
تیم که‌ین, كاندیدی دیموكراته‌كان، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتوو ئه‌مه‌ریكا، رایگەیاند, هیلاری کلینتۆن بێ ئەوەی تەنیا فیشەکێک بتەقێنێت، توانی رێگری له ئیران بكات دەستی بە بۆمبی ناووکی بگات.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه، 4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، دیبه‌یتی كاندیدان بۆ جێگری سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، له زانكۆی لۆنگوودی ویلایه‌تی ڤێرجینیا به‌ڕێوه‌چوو، له دیموكراته‌كان، تیم كه‌ین كاندیده بۆ جێگری هیلاری كلینتۆن و مایك پێنیسیش كاندیدی كۆمارییه‌كانه، بۆ جێگری دۆناڵد ترامپ.
دوو كاندیده‌كه‌ی جێگری سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا, لە دیبەتەکەیاندا باسی ئێرانیان کرد و تیم که‌ین گوتی: "لەو ماوەیەدا هیلاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، بێ ئەوەی فیشەکێکیش بتەقێنێت، رێگه‌ی نه‌دا ئێران دەستی بە بۆمبی ناووکی بگات".