ئیتڵاعاتی ئێران ههواڵی بهرپرسێكی باڵای وڵاتهكهیان "بهدرۆدهخاتهوه"
له بارهی پهلامارێكی داعشه بۆ تاران
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی لێدوانی هەفتەی رابردووی موحسن رەزایی لە بارەی هەوڵەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژيی لە گردبوونەوەی نوێژی هەینی تاران بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی باڵای ئێران ئەم هەواڵەیان بە درۆخستەوە و ئەمڕۆ وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیش رایگەیاند, ئەم هەواڵە پهیوەندی بەمساڵەوە نییە.
نوێکردنەوەی هەواڵێکی کۆن لە لایەن بەڕێوەبەری ئەنجومەنی دەستنیشان کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. ئەمە ئەنجامی چەند رۆژ لێدوانی جودای بەرپرسانی ئەمنیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
موحسن رەزایی کە بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و یەکێک لەفەرماندەکانی سوپای پاسداران لە جەنگی 8 ساڵەی ئێران و عێراقە، رۆژی 26ی ئیلوول نۆ رۆژ لەمەوبەر لە زانکۆی سەربازیی ئیمام حسێنی تاران رایگەیاند: سێ مانگ لەمەوبەر گروپێکی سەر بە داعش لە نێوان شارەکانی سنە و هەمەمەدان دەستگیر کران کە بەرەو تاران دەهاتن و بەتەمابوون کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی تاران خۆیان بتەقێننەوە.