ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و "ناوه‌ندی بڕیار"یش به‌شداری ناكات
ناوه‌ندی بڕیار: كۆبوونه‌وه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه
K24 – سلێمانی:
بۆ چارەسەر کردنى کێشە ناوخۆییه‌كانی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، ئەنجوومەنى سەرکردایەتى ئه‌و حزبه بڕیاریداوە 15ی ئه‌م کۆببێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییەکانى کوردستان24, باڵى ناوەندى بڕیار بەشدارى کۆبوونەوەکە نابن و بە نایاسایی و له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبی ده‌زانن.
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ن پێگه‌ی جاران بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕێننه‌وه".
ئەندامێکى سەرکردایەتى ئه‌م حزبه دەڵێت: "بۆ ئەوەى هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له کۆبوونەوەکە بەشداربن نامه‌ی بانگێشت بۆ باڵى ناوەندى بڕیاریش دەنێردرێت".
کێشە ناوخۆییه‌كان یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە سەرەتاى مانگى ئەیلولی رابردوو تەقینەوە، کاتێک باڵى ناوەندى بڕیار به بڵاوكردنه‌وه‌ی بەیاننامەیەک خۆیان راگه‌یاند و رەخنەی توندیان له سیاسەتى ئێستاى یەکێتى گرت.
لە تازەترین راگەیاندراویشیاندا ئاماژە بەوەدەکەن، کە " هەنگاوە تاکلایەنەکانى باڵى زۆرینەى مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى بەبێ باڵى ناوەندى بڕیار بەرەو پەراوێز و خستن و پەرتەوازایى دەبات "به ئەنجامدانى هەرکۆبوونەوەیەکى رێگە پێنەدراو، باڵى زۆرینە یەکێتى بەرەو دوو لەتبوونی مسۆگەر دەبات".