وێنه‌ی منداڵانی ئاواره‌ی كورد له ژاپۆن ده‌فرۆشرێت
له رێگه‌ی سایتێكه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ژاپۆن، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنه، به رێگه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی، هاوكاری منداڵانی كوردی ئێزدی ده‌كات و وێنه و كاره ده‌ستییه‌كانییان له‌سه‌ر سایتیكی به‌ناوبانگی بازرگانی ده‌فرۆشێت.
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ژاپۆن داوای له منداڵانی ئێزدی، له كامپه‌كان كردووه، چه‌ند وێنه‌یه‌ك بكێشن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له رێگه‌ی سایتی (eBay) كه سایتێكی به‌ناوبانگی بازرگانییه، وێنه و كاره ده‌ستییه‌كانییان بفرۆشێت و داهاته‌كه‌شی بۆ منداڵانی ئێزدی بگه‌ڕێندرێته‌وه، تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی فرۆشتووه.
كۆسوكی كۆیۆما، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه، تا ئێستا په‌یام و نامه‌ی بۆ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهانی ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی كوردانی ئێزدی بكه‌ن و پێشتریش كۆمه‌ڵه‌كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه و هاوكاری مرۆییان بۆ په‌نابه‌ران ره‌وانه كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ژاپۆن، له ساڵی 18ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2009 دامه‌زراوه و ئامانج له دامه‌زراندنیشی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و كولتوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆنه.
جیا له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری په‌نابه‌رانی سووریاش ده‌كات و كۆمه‌ك و به‌خشینییان بۆ كۆده‌كاته‌وه.

