عه‌لی باپیر: داوام له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین کرد له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم نه‌چێته به‌غدا
K24 - ھەولێر
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین داوای له‌وکردووه به‌شداری بکات له‌سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا ئه‌ویش داواکه‌ی ره‌تکردووه‌ته‌وه و داواشی له‌و کردووه نه‌چێت.
عه‌لی باپیر له په‌یامێکدا ده‌ڵێ: "به‌نده‌و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین وه‌ك چۆن چوونی بۆخۆی پێ باش بوو و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی تێدا ده‌دی، بۆمنیشی پێچاك بوو، بۆیه داوای لێكردم بچم، "هه‌روه‌ها كاك كۆسره‌تیش داوای لێكردم و خه‌ڵكێكی دیكه‌ش ڕاسپێررابوو داوام لـێ بكات" منیش نهچوونهكهم پێ باش بوو، هه‌ربۆیه‌ش داوام له‌ویش كرد نه‌چێ".
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی که ئه‌و په‌یامه‌ی له‌باره‌ی گرژیی نێوان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی بڵاوکردووه‌ته که دوای سه‌ردانه‌که‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی بۆ به‌غدا کادیر و ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزب و له میدیا فه‌رمیی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هێرشیان ده‌کرده سه‌ر یه‌کتر، بۆیه عه‌لی باپیر ده‌ڵێ: "باهیچ كه‌س به‌بیانووی به‌رگریی كردن له یه‌كگرتووی ئیسلامیی و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و به‌نده، قسه به‌وی دیكه‌مان نه‌ڵێ، چونكه ئێمه برایه‌تییمان سه‌قامگیره‌و هه‌وڵی پتهوكردنیشی ده‌ده‌ین".