بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی لە ئێران: لەم مانگەدا بارزانی سەردانی تاران دەكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/46cf63b1-017b-46e0-899f-e3ef25eedb53/BARZANI%20W%20TARAN.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، تا ئێستا رۆژی سەردانەکەی بارزانی بۆ تاران دیارنەکراوە، بەڵام سەردانەكە لەم مانگە دەبێت.

گوتیشی، سەردانەکەی بارزانی بۆ پرسی پەیوەندییەکانی هەولێرو تاران و  و شەڕی موسڵ و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرە، لەو سەردانەیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆ دەبێتەوە.