ئاوارە مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا لە چاوەڕوانی رزگاركردنی ناوچەكانیاندان
K24 - ھەولێر
مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا ئەوانەی بەھۆی ھێرشەکانی داعش ئاوارەی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بوونە، چاوەرێی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانیانن کە پەیوەستە بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، ئەوان دەڵێن ھەر کاتێک ناوچەکانیان لە چنگی داعش دەرھێندران، دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان بە مەرجێک پێشمەرگە و ئەو ھێزەی بۆیان پێکھێندراوە بیان پارێزن، لایەنە کلد و ئاشوورییەکانیش سەرپشکیان کردوون لە گەڕانەوە یان مانەوە.