قوباد تاڵه‌بانی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت ده‌كات
قوباد تاڵه‌بانی: رێزگرتنه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
K24 – هه‌ولێر:
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌ڕای كێشه یاساییه‌كانی به‌رده‌م سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت،رایگه‌یاندووه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه، سه‌ره‌ڕای بەربەستە كاڕگێڕیەكان لە بەڕێوبردنی كارەكانی پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام مامەڵە لەگەڵ سەردار قادر ده‌كه‌م وەكو پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت، تا ئەو كاتەی ڕێكارە یاساییەكانی پارێزگاری سلێمانی تەواو دەبن. ئەمەش لەچوارچێوەی رێزگرتن لەدەنگی ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلایەك و ویست و خواستی زۆرینەی خەڵكی سلێمانی لەلایەكی تر.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌كاتێكدایه،وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانێكی پارێزگای سلێمانی به ژماره (9973 له 29/8/2016) هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه كه تایبه‌ت بوو به دانانی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یران، له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له بری ئه‌وه‌ش كار به فه‌رمانی پارێزگای سلێمانی ژماره (1912 له 11/2/2016) ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه واژووی كه‌ریم سنجاری به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌رمانی ژماره (9973 له 29/8/2016) به نایاسایی ده‌رچووه و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، دانانی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - گه‌رمیان و راپه‌ڕین) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوحۆ به پێی كۆنووسی ژماره 6ی رێكه‌وتی 22/10/2015 دانراوه و گۆڕینیشی له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تدایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رووی یاساییه‌وه تا ئێستا ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانییه و ده‌رچوونی فه‌رمانێكی له‌وجۆره پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
دەقی روونكردنەوەكەی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی قوباد تاڵه‌بانی
سەرباری بەربەستە كاڕگێڕیەكان لە بەڕێوبردنی كارەكانی پارێزگاری سلێمانی، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مامەڵە لەگەڵ بەڕێز سەردار قادر دەكات وەكو پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت تا ئەو كاتەی ڕێكارە یاساییەكانی پارێزگاری سلێمانی تەواو دەبن. ئەمەش لەچوارچێوەی رێزگرتن لەدەنگی ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلایەك و ویست و خواستی زۆرینەی خەڵكی سلێمانی لەلایەكی تر.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
٦/١٠/٢٠١٦