پارێزگاری پێشووی مووسڵ سوپاسی پێشمەرگە دەكات
K24 - ھەولێر
لەگەڵ نزیکتربوونەوەی وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، بەرپرسانی شارەکە، هۆشداری دەدەن لە بارەی دابەشبوونی عێراق، ئەگەر دەسەڵات نەدرێتەوە بە سوننەکان لە دوای نەمانی داعش.
هەریەک لە ئەسیل نوجێفی سەرکردەی هێزەکانی حەشدی نیشتمانی و نەوفەل حەمادی پارێزگاری نەینەوا لە لێدوانەکانیان بۆ کوردستان24 دووپاتیدەکەنەوە، کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کورد لە پارێزگای نەینەوا نییە.