مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ بونیادی سياسى عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ دابڕێژرێته‌وه‌

باڵیۆزی كوه‌یت له‌ عێراق: له‌گه‌ڵ ویست و داخوازی گه‌لی كوردستانین

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ بونیادی سياسى عێراق به‌ شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ فره‌ كولتووری و پێكهاته‌ی ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی عێراق بگونجێ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانیدا له‌ ئاشتیدا بژێت.

لێدوانه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆزی نوێی كوه‌یت له‌ عێراق، سالم غه‌ساب محه‌مه‌د ئه‌لزمانان داهات، كه‌ وه‌ك باڵیۆزی نوێی كوه‌یت له‌ عێراق ده‌ستبه‌كاربووه‌.

باڵیۆزی نوێی كوه‌یت لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ‌ ویست و داخوازی گه‌لی كوردستانن و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌ڵگرێ.

هاوكات باڵیۆزی كوه‌یت، ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی گشت پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌بێ جیاوازی.