رووحانى ده‌گاته‌ ڤێتنام

چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکارییان لەگەڵ ڤێتنامییەکان واژوو کرد.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى ئەمڕۆ  پێنجشەممە، گەیشتە هانۆی پایتەختی ڤێتنام و لەگەڵ سەرۆک‌ کۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوه‌.

شاندنی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی حەسەن رووحانی چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکارییان لەگەڵ ڤێتنامییەکان واژوو کرد.