پاسداران 12 گه‌ريلا شه‌هيد ده‌كه‌ن

پارتى ژيانى ئازادى كوردستان پشتڕاستى كرده‌وه‌، كه‌ 12 گه‌ريلاى په‌ژاك له‌ ئاكامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران شه‌هيد بوون.

K24 – هه‌ولێر:

پارتى ژيانى ئازادى كوردستان پشتڕاستى كرده‌وه‌، كه‌ 12 گه‌ريلاى په‌ژاك له‌ ئاكامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران شه‌هيد بوون.

پەژاک، لە راگەیاندراوێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو 12 کەسەی دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئاكامى شه‌ڕوپێكدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێراندا شەهید بوون گه‌ريلاى ئەو پارتە بوون.

لە راگەیاندراوی فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستاندا (يه‌ره‌كه‌) كه‌ باڵى سه‌ربازى په‌ژاكه‌، هاتووە رۆژی سێشەممە رێکكەوتی ٤ی ئۆکتۆبر (١٣ی رەزبەر) گروپێک لە گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان،  لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ئەنجامی پیلانگێڕی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بە کرێگیراوانی هەرێمی، شەهید بوون.

یەرەکە، رایگەیاندووە، دواتر سەبارەت بەم بابەتە وردەکاری و زانیاری زیاتر بۆ رایگشتی بڵاو دەکەینەوە.

رۆژی سێشەممە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو 12 ئەندامی حزبێکی کوردیان لە سنووری پارێزگای کرماشان کوشتووە.