بۆ يه‌كه‌مجار رۆبۆتێك خزمه‌تگوزارى بانكى پێشكه‌ش ده‌كات

تایوان دەبێتە یەكەم وڵات لەدەرەوەی ژاپۆن كەرۆبۆتی بیبەر بۆ خزمەتگوزاریی راستەوخۆ بەركار بھێنێت و سودێكی زۆريشى لێ بینیوە.

K24 – هه‌ولێر:

بیبەر ناوی ئەو رۆبۆتەیە كە گروپی كۆمپانیاكانی سۆفت بانكی ژاپۆنی بەرھەمی ھێناوەو بۆ یەكەم جاریش لەیەكێك لەبانكەكانی تایوان وەك فەرمانبەر دادەمەزرێت و لەبەرامبەردا خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات،  ئەو رۆبۆتە بووه‌تە یارمەتیدەریش بۆ كارمەندانی بانكەكه‌ و رۆژانەش لەكاتی پشووەكان وەرزشیان پێ دەكات.

تایوان دەبێتە یەكەم وڵات لەدەرەوەی ژاپۆن كەرۆبۆتی بیبەر بۆ خزمەتگوزاریی راستەوخۆ بەركار بھێنێت و  سودێكی زۆريشى لێ بینیوە.

كۆمپانیای سۆفت بانك بەھاوكاری گروپی عەلی بابا و فۆكس سكۆن لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی تایوان و كەرتی تایبەت رێككەوتون، كە رۆبۆتی بیبەر لەمەودوا كاری پێ بكرێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات، درێژی بیبەر 121 سانتیمەتره‌ و بەیەكێك لەو رۆبۆتانەش هەژمار دەكرێت كەزۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات و كارپێكردنی رۆژانەشی نزیكەی 12 دۆلارە.