30 مامۆستاى زانكۆى سه‌لاحه‌دين روويان له‌ زانكۆ ئه‌هلييه‌كان كردووه

لە بارەی ژمارەی مامۆستایانەوە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەشڵێت بەو هۆیەوە کێشەی کەمی مامۆستامان بۆ دروست نەبووە.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین رایگه‌ياند، ئەمساڵ 7 هەزار قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندن وەردەگرن و بەهۆی قەیرانی داراییشەوە زیاتر لە 30 مامۆستای زانکۆی سەلاحەدين داوایان کردووە بچنە زانکۆ ئەهلیيەکان و 50 مامۆستای زانکۆش مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە.

لە بارەی ژمارەی مامۆستایانەوە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەشڵێت بەو هۆیەوە کێشەی کەمی مامۆستامان بۆ دروست نەبووە.