كۆمپانيايه‌كى بيانى راپۆرتى چاودێرى له باره‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه
بەگوێرەی گرێبەستەكە لە مەودوا ئەو كۆمپانیایە وردبینی بۆ فرۆشتنی نەوت و داھاتەكەی دەكات و مانگانەش راپۆرتی خۆی بڵاودەكاتەوە.
K24 – هه‌ولێر:
بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگرەكەی و ھەروەھا چەند وەزیرێك، گرێبه‌ستى پڕۆژه‌ى وردبینیى سه‌ربه‌خۆى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، له‌نێوان سەرۆكی حكومەت و نێڵ هارگرێ ڤس و ڕۆبه‌رت هان لۆن نوێنه‌رانى كۆمپانیاى دی لۆیته‌وه ئیمزا كرا، بەگوێرەی گرێبەستەكە لە مەودوا ئەو كۆمپانیایە وردبینی بۆ فرۆشتنی نەوت و داھاتەكەی دەكات و مانگانەش راپۆرتی خۆی بڵاودەكاتەوە.