توركيا گوێ به‌ داواكارى عێراق نادات و به‌غداش روو ده‌كاته‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى

عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆ کردنە دەرەوەی تورکیا لە عێراق.

K24 – هه‌ولێر:

بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش سوپای زیاتر لە 60 وڵات لە عێراق بوونیان ھەیە. بەڵام بوونی سوپای تورکیا کێشەی خستووه‌تە نێوان تورکیا و عێراق. دوای ئەوەی تورکیا گوێی بەداواکانی عێراق نەدا بۆ کشانەوەی سوپاکەی. وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆ کردنە دەرەوەی تورکیا لە عێراق.