سه‌فين دزهيى: هێزه‌كه‌ى توركيا به ئاگادارى به‌غدا هاتوونه‌ته ناو خاكى عێراق
"وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە"
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌و هێزه‌ى توركيا هاتووه‌ته خاكى عێراق، به ئاگادارى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بووه و مه‌به‌ست لێى مه‌شق و راهێنانى هێزى عێراقييه‌كان بووه و له‌وه زياتريش سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێم ئاگادارى هيچ به‌رنامه‌يه‌كى ديكه نيين.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانييدا، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له باره‌ى ئه‌و هێزه توركیانهى له ناوچه‌ى باشیك جێگیر كراون، رایگه‌یاند، دوای پەلاماردانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق، وڵاتانی هاوپەیمان و زۆر دەوڵەتی دیكه، هاوكاریی سەربازی و مەشق و راهێنانیان پێشكەش به هەرێمی كوردستان و عێراق كرد.
گوتيشى: "هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئاگاداریی و رەزامەندیی وەزیری بەرگری و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، دوو بنكەی مەشق و راهێنان لە دووبەردان و باشیك لە نزیك شاری مووسڵ كرانەوە، ئەویش بەمەبەستی مەشق و راهێنان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا".
روونيشيكرده‌وه، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ ئەو پرۆسەیە كردووە، هەر لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا پسپۆڕە سەربازییەكانی توركیاش لەم دوو شوێنە راهێنانیان بە پۆلیس و هێزە خۆبەخشەكانی پارێزگای نەینەوا كردووە، وەزیری بەرگریی عێراقیش سەردانی بنكەكانی مەشق و هێزە توركییەكانی كردووە.
ئاشكراشيكرد، لەوە زیاتر نە سەرۆكایەتیی هەرێم و نە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هیچ بەرنامەیەكی دیكه نین.