كوه‌یت دوو ئێرانی به تۆمه‌تی سیخۆری ده‌ستگیر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت رایگه‌یاند دوو ئێرانی‌یان ده‌ستگیر كردووه كه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی سه‌رقاڵی گرتنی وێنه بوون له حوسێنییه‌كی پارێزگای حولی و شوێنه‌كانی دیكه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كۆنای كوه‌یت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م ولاته رایگه‌یاند هه‌ردوو هاووڵاتی ئێرانی كه ناویان ئاشكرا كراوه، جێگه‌ی گومانن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین وێنه له‌ناو مۆبایله‌كانیاندا گیراوه و به شێوه‌یه‌كی گوماناوی وێنه‌یان گرتووه.
هه‌ردوو هاووڵاتی ئێرانی له ماوه‌ی مانگی رابردوو به جیا سه‌ردانی كوه‌یتیان كردووه.