ژنێكى ماليزيايى 18 جار له خوله‌كێكدا خۆى ده‌گۆڕێت
ناوى چووه كتێبى گينسه‌وه بۆ ژماره پێوانهييهكان.
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى ماليزيايى به هۆى خێراييه‌كه‌ى له خۆ گۆڕينى به جۆرێك له ته‌نيا يه‌ك خوله‌كدا 18 جار خۆى گۆڕيوه, ناوى چووه كتێبى گينسه‌وه بۆ ژماره پێوانهييهكان.
سيليا ليم, له ميانى به‌شداريكردنى له پێشبڕكێيهكدا كه كۆتايى مانگى رابردوو له چين ئه‌نجامدرا, به هاوكارى هاوڕێكه‌ى ئيڤۆرى شن, وه‌ك خێراترين ژن له خۆگۆڕيندا ده‌ستنيشانكرا.