بڕوا به چاوت مه‌كه ئه‌گه‌ر ژن و پياوێكى به‌ساڵاچووت بينيى
به روانينێكى سه‌رپێى له وێنه‌كه, سيما و رووخسارى ژن و پياوێكى به‌ساڵاچوو, به‌ديده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
زۆر جار ده‌وترێت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش بڕوا مه‌كه كه به چاو ده‌يانبينى ره‌نگه چاويش به هه‌ڵه‌تدا ببه‌ن. ئه‌م وێنه‌يه راستيى ئه‌م قسه‌يه باشتر روونده‌كاته‌وه.
به روانينێكى سه‌رپێى له وێنه‌كه, سيما و رووخسارى ژن و پياوێكى به‌ساڵاچوو, به‌ديده‌كرێت, به‌ڵام راستى وێنه‌كه و قوڵبوونه‌وه لێى شتێكى ديكه‌ت پيشانده‌دات.
ئه‌م وێنه‌يه يه‌كێكه له وێنه دانسقه‌كانى جيهان كه مرۆڤايه‌تى سه‌رسامكردووه, به جۆرێك تا مرۆڤ لێى وردبێته‌وه, ورده‌كارى زۆرترى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.