شاجوانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا
خوێندكارى ژمێريارييه
K24- هه‌ولێر:
ژاليا سیروان هه‌ڵبژێردرا به شاجوانى كوردستان بۆ ساڵى 2016.
ژماره‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه بۆ ئه‌مساڵ خۆيان كانديد كرد 63 كچ بوون له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، ، به‌ڵام ته‌نها 11 كچيان به سێ قۆناغ جياجيا تێپه‌ڕين و سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ستهێنا.
كه بريتيى بوون لە "نیشتیمان سابیر، شادی عەبدولکەریم، ڤان مەهدی، دونیا هەژار، ئاڵێ ئازاد، سەرگوڵ سەلام،شیکاڵ سدیق، سیما شەفیع، نیدا عەزیز، ژالیا سیراوان و سارا ئەسکەندەر".
ئه‌مشه‌و قۆناغى يه‌كلاكه‌ره‌وه له‌رێورسمێكى تايبه‌تدا له‌نێوان ئه‌م 11 كچه‌دا به‌ڕيوه‌چوو كه‌تيێدا ( ژاليا سيروان ) ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه خه‌ڵكى شارى سلێمانييه و خوێندكارى ژمێريارييه، وه‌كو شاجوانى كوردستان ده‌ستنيشان كرا.










