جەبار یاوەر: رێككەوتن لەسەر تەواوی وردەكارییەكانی شەڕی مووسڵ كراوە
"له‌سه‌ر ئایینده‌ی مووسڵ دوای داعش رێككه‌وتوون "
K24 - ھەولێر
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به كوردستان24 راگه‌یاند: "هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش زۆر نزیكه، به‌ڵام له‌به‌رهۆكاری ئه‌منی هیچ فه‌رمانده‌یه‌ك ناتوانێت ئاشكرای بكات".
هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر ئاشكرای كرد: "هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی، توركی بێت یان ئێرانی، جگە له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق له رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان باس نه‌كراوه".
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگەیاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر ئایینده‌ی مووسڵ دوای داعش رێككه‌وتوون و بڕیاردراوه هه‌مان پارێزگار و جێگری پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ بگرێته‌وه سه‌ر ئیداره‌كه و كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات، سووپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادی پارێزگاری ئه‌منی له‌و شاره ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسی و ئیدارییه‌كانی موسڵیش، لێژنه‌یه‌كی باڵا له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق دروست ده‌كرێت".