لە ئەنقەرە دوو خۆكۆژ خۆیان تەقاندەوە
K24 – ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو خۆكوژ لە نزیك رێگەی ھایمانی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا خۆیان تەقاندەوە.
پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند: "دوای ئەوەی پۆلیس زانیاری لەبارەی خۆكوژەكان دەستكەوتوو بە دوایاندا دەگەڕا و بەرلەوەی بگەنە شوێنی مەبەست و ئامانجەكەیان بپێكن خۆیان تەقاندەوە".
گوتیشی: "خۆكوژێكی دیكەش ھاتووەتە نێو ئەنقەرە ئێستا پۆلیس بەدوای دەگەڕێن".
پارێزگاری ئەنقەرە ئاشكرای كرد: "ئەو خۆكوژانە لە ئامەد ھاتوونەتە ئەنقەرە و یەكێك لە خۆكوژەكان ژن بوو، گومان دەكرێت پەكەكە بن".