له داعش خراپتر دروست ده‌بێت
شاره‌كه وێران ده‌بێت و بێكاری په‌ره‌ده‌سێنێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی هۆشداری ده‌دات به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه كۆپییه‌كی له داعش توندڕه‌و تر له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست ببێت،ئه‌گه‌ر به هه‌ستیاری و ووریاییه‌وه هه‌نگاو نه‌نرێت و متمانه له نێوان هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان و دانیشتووانی شاره‌كه دروست نه‌كرێت، كه زیاتر له دوو ساڵه له ژێر حوكم و ده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌ویی داعشدان.
رۆژنامه‌ی "گاردیان" ی بریتانی له باره‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازی سه‌ر شاری موسڵ شیكردنه‌وه‌یه‌كی كردووه و دۆخی مه‌ترسیداری پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه خستووه‌ته ژێر پرسیار و نوسیوویه‌تی" ده‌كرێت ئه‌و پلانه‌ی بۆ ده‌هێنانی ناوچه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش داڕێژراوه سه‌ربگرێت و پرۆسه سه‌ربازییه‌كان به ئاكام بگات،به‌ڵام دوای ئه‌وه چی رووده‌دات مایه‌ی تێڕامان و پرسیارگه‌لێكی زۆره.
موسڵ دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه و زیاتر له دوو ساڵه داعش به توندترین شێوه‌كانی خۆی حوكمی ده‌كات و دانیشتوانێكی زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه‌دا ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ل حوكم و بڕیاره‌كانی داعشدا نه‌رم كردووه،بۆیه پرسیاری ئه‌وه دێته پێشه‌وه كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دا ده‌كات و ده‌توانێت یاسا و سیسته‌مه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بگه‌رێنێته‌وه ناوچه‌یه‌كی زیاتر له دوو ساڵ دابڕاو؟
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" سوپای عێراق كوڕانی تائیفه و مه‌زهه‌بێكی سه‌رده‌سته تێیدا باڵاده‌ستن"وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شیعه‌كان" و پێویست به‌وه ده‌كات كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن تا متمانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری موسڵ دروست بكه‌ن كه زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌بن.
رۆژنامه‌ی "گاردیان" له به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی گواستووه‌ته‌وه كه زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له موسڵ نیشته‌جێن و له‌سه‌رمانه زۆر به هه‌ستیاری و ووریاییه‌وه هه‌نگاوبنێین له كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ر شاره‌كه،ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ماوه‌ی دوو هه‌فته یان دوو مانگی پێویسته خۆشیان نازانن چی ده‌ڵێن،نابێت رێگه بدرێت ئه‌وه‌ی له روومادی روویدا دووباره ببێته‌وه، چونكه له روومادی نزیكه‌ی 80% ی شاره‌كه وێرانكرا،ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری زۆر به‌رزبێته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژینگه‌یه‌كی وا دروست بووه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆپییه‌كی له داعش مه‌ترسیدارتر دروست ببێت،موسڵیش له‌و ناوچانه‌یه كه ژینگه‌كه‌ی له‌باره بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه و ده‌بێت به ووریاییه‌وه بچینه پێشه‌وه.