خەڵكی بانە بۆ پشتیوانی لەكۆڵبەران مان دەگرن
K24 - ھەولێر
چالاكوانان و خەڵكی ئاسایی خەڵكی شاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان بڕیاریانداوە، بۆ پشتیوانیكردن لە كۆڵبەران دەست بە مانگرتنێكی سەرتاسەری بكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، بڕیاروایە لە ئەمرۆ شەممەوە خەڵكی شاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستان لەژێر ناوی ئێمە ھەموو دەنگی كۆڵبەرانی سەر سنوورین، كەمپینێك رابگەیەنن.
رێكخەرانی ئەو كەمپینە داوایان لە خەڵكی شارەكە كردووە، كە بۆ پشتیوانیكردن كە كۆڵبەران و دژی كوشتنیان مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن.