ساڵح موسلیم: تورکیا هاوکاری داعش دەکات
"تورکیا هۆکاری دەستپێنەکردنی ئۆپراسیۆنی رەققەیە"
K24 - ھەولێر
ھاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) تورکیا بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی رەققە تۆمەتبار دەکات.
ساڵح موسلیم، سەرۆکی پەیەدە لە تویتێکدا لە ھەژماری خۆیی لە تویتەر رایگەیاند، تورکیا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی جەڕابلووس، تەواوی کارەکانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققەی راگرت.
موسلیم لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی روونیکردووەتەوە، تورکیا ئێستا هەمان سیناریۆ لە مووسڵ دووبارە دەکاتەوە و ئامانجی سەرەکی تورکیا بە گوێرەی قسەکانی ئەو، یارمەتیدانی داعشە.