هه‌لى كار له‌ كوردستان 24ه‌وه‌

تا 20ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 سى ڤى خۆت پێشكه‌ش بكه‌.

K24 – هه‌ولێر:

كوردستان 24 پێويستى به‌ بێژه‌ر هه‌يه‌ له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز و هه‌ر كه‌س خوازياره‌ له‌و بواره‌ كار بكات به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌ تا 20ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 سى ڤى خۆى پێشكه‌ش بكات.

مه‌رجه‌كان:

1-زمانى كوردى (سۆرانى يان كرمانجى) به‌ باشى بزانێت، باشتره‌ هه‌ردووكيان بزانێت.

2-ئه‌گه‌ر زمانێكى ديكه‌ى‌ وه‌ك عه‌ره‌بى و ئينگليزى بزانێت چانسى وه‌رگرتنى زياتره‌.

3-شاره‌زايى له‌ بوارى راگه‌ياندن هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌رچووى به‌شى راگه‌ياندنى زانكۆ و په‌يمانگه‌ بێت چانسى زياتره‌.

4-تواناى كاركردنى به‌ كۆمه‌ڵ و له‌گه‌ڵ تيمى هه‌بێت.

5-ئه‌زموونى راگه‌ياندنى هه‌بێت به‌ تايبه‌تى له‌ بوارى داڕشتنى هه‌واڵ و كارى په‌يامنێرى.

هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تێدايه‌، سى ڤى بۆ ئه‌م ئيمه‌يڵه‌ى خواره‌وه‌ بنێرێت:

[email protected]