ئاواره عه‌ره‌به‌كان: هه‌ڵوێستی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانمان بوو
K24 - دهۆك:
ئاوارە عەرەبەكان كە ئێستا لە باشووری كوردستان نیشتەجێن، سوپاسی ھەڵوێستی خەڵكی كوردستان و بەھاناوەچوونیان دەكەن و دەڵێن، ھەرگیز چاوەڕێی ئەوەیان نەدەكرد خەڵك بەم شێوەیە پێشوازییان لێ بكەن و ھاوكارییان بكەن، بەڵام خەڵكی كوردستان جارێكی دیكە سەلماندیان ھەمیشە میواندۆست و بە ھەڵوێستن.