تورکمانەکان ھەڕەشەی جوڵاندنی شەقام لەعەبادی دەکەن
پەرلەمانتارێکی تورکمان: دەبینە ئۆپۆزسیۆن و ھەموو گەندەڵیەکانی حکوومەتی عێراق ئاشکرا دەکەین
K24 - كەركووك
دەستەیەک لەچالاکوانان و پارێزەرانی تورکمان لەشاری کەرکووک بڕیاریانداوە سکاڵا لەدادگای فیدراڵی تۆماربکەن لە دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەبەرامبەر پێنەدانی پۆستی وەزیرێک لە کابینەکەی بە تورکمان.
بەرەی تورکمانیش کە خاوەن زۆرینەی دەنگی تورکمانەکانە ھەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر پۆستی وەزیرێکیان پێ نەدرێت ئەوەی دەبنە ئۆپۆزسیۆن و ھەموو گەندەڵییەکان ئاشکرا دەکەن.