باشیك لایه‌نه توركییه‌كان به‌رامبه‌ر عێراق كۆ ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی پارتی ره‌گه‌زپه‌رستی توركیا ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵی، ناوڵێنان هێزه‌كانی توركیا به داگیركه‌ر له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق و بردنی ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن عێراقه‌وه به قسه‌ی بێ مانا و نائاقلانه ده‌زانێت.
باغچه‌ڵی له‌باره‌ی قه‌یرانی باشیك له نێوان توركیا و عێراق رایگه‌یاند ده‌ربڕێنی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی توركیا له جوگرافیای وڵاتێكی جیران بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر كه‌مته‌رخه‌می و به مه‌به‌سته.
وتیشی خاكی عێراق بۆته شوێنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و سه‌ربازانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان، هه‌ربۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی داگیركه‌رانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان و بردنی ئه‌و پرسه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ته‌نیا وشه‌ی بێ مانا و نائاقلانهیه.
به ئاماژه پێدان به دووڕوویی ئه‌مریكا، واشنتۆن به به‌رپرسیاری ئه‌و پرسه ده‌زانێت و پێشی وایه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه و باس له به‌كارهێنانی په‌كه‌كه و داعش له لایه‌ن وڵاتانی تر دژی توركیا ده‌كات و په‌یه‌ده به دوژمنی توركیا به‌ناو ده‌كات و رووداوه‌كانی ئیستای ناوچه به پرۆژه‌یه‌كی ناوه‌نده‌كانی نهێنی و تاریك ده‌زانێت بۆ دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توركیا.