وه‌زیری په‌روه‌رده داوای هاوكاری له خێرخوازان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتیوان سادق رایگه‌یاند قه‌یرانی دارایی هه‌رێم به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غدا و شه‌ڕی داعش كاریگه‌رییه‌كی نیگه‌تیڤی بۆ سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده دروست كردووه.
وتیشی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه، كاتییه و دڵنیایین به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك تێده‌په‌ڕێت و ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، سه‌روه‌رییه بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه سه‌رباری دۆخی دارایی ده‌توانن درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ن و رێگه ناده‌ن سه‌نگه‌ره‌كانی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان چوڵ بێت.
گوتیشی لە هەڵمەتی نیشتمانی نۆژەنکرنەوەی قوتابخانەکان زیاتر لە 600 قوتابخانە نۆژەن کرانەوە، ئەمساڵ ڕێکخراوی یونیسف 20 قوتابخانە نۆژەن دەكاته‌وه و رێکخراوی زیکەی کوەیتی 14 قوتابخانە و دەزگایه‌كی خێرخوازی وڵاتی قەتەر 40 قوتابخانە نۆژەن دەکاته‌وه.
لێدوانی وه‌زیری په‌روه‌ده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هات پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای تیكا بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
هەڵمەتی نیشتمانی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو راگه‌یه‌نرا، به‌وته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده دزگای تیكای توركی هەشت قوتابخانە نۆژەن كردووه‌ته‌وه و پێداویستی خوێندن بۆ 14 قوتابخانە دابین كردووه.
جێگری سەرۆکی دەزگای تیکا عەلی مەکسان لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکان وتی لەسەر بنەمای کەلتووری و دۆستایەتی لە 150 وڵات کار و هاوکاریمان هەیە و حكومه‌تی توركیا نزیکەی شەش ملیار دۆلار بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە.