داعش هێرشیكرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ی توركیا له نزیك باشیك
K24 – هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر
سوپای توركیا رایگه‌یاند داعش هێرشیكرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانیان له نزیك باشیك له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
وتیشی هێرشه‌كه‌ی داعش هیچ زیانی نه‌بووه و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی داعش خراوه‌ته خواره‌وه. داعش به تۆپخانه بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی تورك له باشیك تۆپباران كردووه و ئه‌وانیش شوێنی ئاڕاسته‌كردنی تۆپبارانه‌كانی داعشیان لەناو بردووە.
هێرشی داعش له كاتێك دایه كه بوونی سه‌ربازانی توركیا له باشیك، قه‌یرانێكی سیاسی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به‌دوای خۆیدا هێناوه و په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هێزه‌ی توركیا به داگیركه‌ر به‌ناو كردووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بردووه.