سه‌لاحه‌دين به‌هادين: پێويسته چاكسازى له سيسته‌مى سياسى وڵاتان بكرێت
پێويسته كار بكرێت بۆ كۆتايهێنان به سته‌مكارى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌لاحه‌دين به‌هادين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايگه‌ياند، پێويسته چاكسازى له سيسته‌مى سياسى وڵاتان بكرێت و كار بكرێت بۆ كۆتايهێنان به سته‌مكارى.
له ميانهى وتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندى شه‌رق له ئه‌سته‌مبوڵ پێشكه‌شيكرد, سه‌لاحه‌دين به‌هادين جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى سته‌مكارى و چه‌وساندنه‌وه كۆتايپێبێت پێويسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت سيستمى ديموكراتى بچه‌سپێت.
سه‌باره‌ت به رۆڵى ئاينيش له ناوچه‌كه‌دا ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو سه‌رنجى بۆ دوو پرسى به‌كارهێنانى ئاين و نه‌زانى له باره‌ى ئاينه‌وه راكێشا و گوتى: ئه‌وه كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌يه و پێويسته ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت ئه‌وه ستهمكارييه شهريعهتێكى فراوان له چه‌ند بابه‌ت و پرسێكى دياريكراو بچووك بكرێته‌وه.
كۆربه‌ندی شه‌رق له ئیستانبوڵ له‌و كۆڕبه‌نده‌دا نزیکەی سەد شاندی پسپۆری سیاسی و ئـەکادیمی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست به‌شدارن و لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچە چەندین دانیشتن و گفتووگۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی پرسی سوریا، ئـایندەی عێراق و پرسی حوکمڕانی ناوچە و رۆڵی ھێزە هه‌رێمییه‌كان و ھێزە نێودەوڵەتیییەکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.