يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران: له 2006ه‌وه 13 كه‌س بوونه‌ته مليادێر
سه‌رۆكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، له 2006ه‌وه 13 كه‌س له هه‌رێمدا بوونه‌ته ملياردێر.
K24 – هه‌ولێر:
لە کۆنگرەی رۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپیدانی ئابووریدا، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت, سه‌رۆكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، له 2006ه‌وه 13 كه‌س له هه‌رێمدا بوونه‌ته ملياردێر.
له ميانى به‌شداريكردنيدا له گفتوگۆكانى كۆنگره‌كه‌دا, مه‌لا ياسين مه‌حمود سه‌رۆكى يه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان رايگه‌ياند، له هه‌رێمى كوردستاندا وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى تايبه‌تدا هه‌يه، به‌ڵام ژينگه‌ى كه‌رتى تايبه‌ت ناله‌باره.
گوتيشى: له 2006ه‌وه له هه‌رێمى كوردستاندا 13 كه‌س سهرمايهيان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى يه‌ك مليار دۆلار.
گوتيشى: هه‌ر له‌و ماوه‌يه‌دا 5000 هه‌زار كه‌س سهرمايهيان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى 5 مليۆن دۆلار.