بارزانى سووپاسى خۆڕ‌اگرى گه‌لى كورد له رۆژئاواى كوردستان ده‌كات
سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ پشتگیریكردن و یارمەتیدانی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندێكى يه‌كێتى نووسه‌رانى كوردستان - سووريا, مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سووپاسى خۆڕ‌اگرى گه‌لى كوردى له رۆژئاواى كوردستان كرد.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان, بڵاويكرده‌وه, له ميانه‌ى ئه‌و ديداره‌دا, شاندی یەكێتیی نووسەرانی كوردستان- سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ پشتگیریكردن و یارمەتیدانی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا و كورتەیەكیان لە ئەرك و چالاكییەكانیان لە بواری ڕۆشنبیری و خزمەتكردنی پڕۆژەی نەتەوایەتی لە كوردستانی سووریا باس كرد. پێزانینیشیان بۆ خەبات و قوربانیدانی خەڵك و پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەركردایەتییكردنی دۆزی ڕەوای كوردستان هەبوو.
لە بەشێكی دیكەی دانیشتنەكەدا شاندی میوان ڕۆشناییان خستەسەر كێشە و گرفتەكانی هاووڵاتیان لە كوردستانی سووریا و نیگەرانیی خۆیان لەمەڕ گۆڕینی دیموگرافی و گوشارە سیاسییەكان و بارودۆخی خەڵك نیشان دا و ڕایانگەیاند كە گەلەكەمان بە ئومێدەوە دەڕوانیتە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ سەربەخۆیی و پێشڤەبردنی داواكانی گەلی كوردستان.
وه‌ك له ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه: لەبەرامبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوان كرد و دەستخۆشی لە چالاكی و كارەكانی یەكێتیی نووسەرانی كوردستان – سووریا كرد و وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و سووریا سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی سووریای كرد كە لەبەرامبەر هەڕەشە و تەحەدیاتەكاندا خۆڕاگر بوونە و ڕاشیگەیاند، هەروەكچۆن پێشتر پشتیوانیان بووە لە ئێستا و داهاتوویشدا بە هەموو توانایەك پاڵپشتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان لە سووریا دەبێ.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی تێبینی و بۆچوونەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی سووریا و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و هەنگاوەكان بەرەو سەربەخۆیی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه به‌رپرسى يه‌كێتى نووسه‌رانى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ڤين شكاكى تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، سه‌ردانێكى گرنگ و مێژوويى بوو بۆ ئێمه‌ى نووسه‌رانى كورد له رۆژئاواى كوردستان به تايبه‌تى كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه گوێى له راو بۆچوونى ئێمه گرت و هه‌موو جۆره پشتيوانييه‌كى بۆ دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاواى كوردستان دووپاتكرده‌وه.
گوتيشى: سه‌رۆك بارزانى پێى راگه‌ياندين كه ئه‌و له ئێستا و داهاتووشدا پشتيوانى خه‌بات و تێكۆشانى نووسه‌رانى كوردستان به گشتى و رۆژئاواى كوردستان به تايبه‌تى ده‌بێت.