كۆنفرانسی رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری لە ھەولێر بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان24 دووەم رۆژی كۆنفرانس بەڕێوەدەچێت

K24 – ھەولێر

لە دووەم رۆژی كارەكانی كۆنفرانسی رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری ھەرێمی كوردستان لە پانێلەكاندا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكی دیكەی تایبەت بەرەو پێشەوەچوونی ئابووری و رۆڵی كەرتی تایبەت دەكرێت.

لە پانێڵی پێنجەم كە دەكاتە لە ژێر ناوی (دوای نەوت، پەرەپێدانی ئابووری جێگرەوە) بە سەرۆكایەتی عوسمان شوانی سكرتێری ئەنجوومەنی ئابووری باڵای ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەر یەك لە د.ئەنوەر ئەحمەد عەبدوڵڵا، راوێژكاری پێشكەوتوو بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و كارگێڕی و خاتوو لیزا كالاجیان فەرمانبەری پێشكەوتوو، لێپرسراوی دۆسیەی نەوت و گاز لە كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ھەولێر و محەمەد رەئوف وەزیری پێشووی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لە ھەرێمی كوردستان.

ھەروەھا بڕیارە لە پانێڵی شەشەم بە بەشداری ژمارەیەك شارەزا لەژێرناوی (گەشەكردنی كەرتی تایبەت لە فێركردنی باڵا) بەڕێوەبچێت.

دوێنێ سێیەمین كۆنفرانسی ئابووری ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەسەر رۆڵی کەرتی تایبەت لە بەرەوپێشبردنی ئابووری هەرێمی کوردستان بە سپۆنسەری میدیای كوردستان24 و بە بەشداری شارەزایان و پسپۆڕانی لە هەولێر دەستی بەكارەكانی كرد.