تیمێكی ئەمریكی لێكۆڵینەوە لە شوێنەوارەكانی سۆران دەكات

K24 – سۆران

پەیامنێری كوردستان24 لە سۆران رایگەیاند: "تیمێكی ئەمریكی چەند رۆژێكە لە ناوچەی سۆران لێكۆڵینەوە لە شوێنەوارەكانی ناوچەكە دەكات.

گوتیشی: "ئەو تیمە بە دوو شێوە كاردەكەن ھەم زەوی ھەڵدەكەن ھەمیش رووپێوی دەكەن".

عەبدولوەھاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بە كوردستان24 گوت: "لە ساڵی 2013 بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانكۆی بۆستن واژووكراوە بۆ ئەوەی كاری ھەڵكۆڵین و رووپێوی لە سۆران ئەنجامبدەن".