نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی په‌نجه‌مۆریان لێوه‌رده‌گیرێت
سیستمی مووچە بە ئەلكترۆنی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بیژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-10-2016 پرۆسه‌ی به ئه‌ليكترۆنی كردنی سیسته‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و داتابه‌یسی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت له فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشیان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له كارتێكی ئه‌لكترۆنیدا كۆ ده‌كرێته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 وتی پرۆسه‌ی به ئه‌ليكترۆنی كردنی سیسته‌می مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ست پێده‌كات و به‌پێی پلانه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی كارتی ئه‌ليكترۆنی مووچه‌یان بۆ ده‌كرێت.
گوتیشی له مانگی ئایاری 2016 بڕیار له‌سه‌ر به ئه‌ليكترۆنی كردنی سیسته‌می مووچه دراوه و پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داتابه‌یس و په‌نجه‌مۆر و گلێنه‌ی چاو له 76 ناوه‌ند به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و گه‌وره‌ترین ئاسانكارییه بۆ بواری دارایی تایبه‌ت به پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شه‌فافییه‌ت له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گرنگی و سوودی ئه‌و سیسته‌مه رایگه‌یاند پاش ئه‌ليكترۆنی كردنی سیسته‌می مووچه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی ئاشكرا ده‌كرێت و ناوی دووباره و وه‌همی نامێنێت و كارئاسانیشه بۆ پرۆسه‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ده‌توانن له رۆژێكدا مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
بۆ ئه‌و ئاسانكارییه، سه‌فین دزه‌یی ئاماژه به كردنه‌وه‌ی حسابی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران كرد كه پاش به ئه‌ليكترۆنی كردنی سیسته‌می مووچه، حسابی بانكی بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌كرێته‌وه و له‌و رێگه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.