كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری تەریقەتی نەقشبەندی كۆچی دواییكرد
ته‌كییه و قوتابخانه‌ی ئایینی له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان هه‌بووه
K24 – ھەولێر
شێخ ته‌ها حسه‌ینی نه‌قشبه‌ندى یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى لە شاری ئورمییەی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی بە كوردستان24 گوت: "بە داخەوە دوێنێ شێخ تەھا حسەینی نەقشبەندی لە شاری ئورمییەی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد، كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە دیارەكانی تەریقەتی نەقشبەندی و كوردستان". ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "راستە شێخ تەھا دانیشتووی رۆژھەڵاتی كوردستان، بەڵام پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ زۆربەی كەسایەتییەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ھەبوو، بۆ نموونە كاتی خۆیی پەیوەندیی بەھێزی لەگەڵ باپیرەمان شێخ عوسمان ھەبووە، ھەروەھا لە رۆژھەڵات پەیوەندی لەگەڵ قازی محەمەد زۆر باش بووە". باسی لەوەشكرد: "شێخ تەھا تەكیە و قوتابخانەی ئاینی لە زۆربەی شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەیە، یەكێك بوو رێبازی ئەو لە ئاینی و سۆفیگەری زۆر گرنگە مورید و قوتابی زۆری لە زۆربەی شارەكانی كوردستان ھەیە. یەكێكی دیكە لە گرنگییەكانی ئەو كەسایەتییە ھەرگیز نەچۆتە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتەكان و تێكەڵی سیاسەت نەبووە، بەڵام ھەردەم خزمەتی بە بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد كردووە".





