یه‌كێتی پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەداتە دادگا
K24 - ھەولێر
پارێزەری یاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی ناوزڕاندن، یەكێتی سكاڵا دژی عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان تۆمار دەكات.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناسیح حه‌مه حسێن، پارێزه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی له‌زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات مانگانه له‌سنوری سلێمانیدا نزیكه‌ی 50 تا 60 ملیار دینار دیارنامێنێت ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوایان لێكردین سكاڵا دژی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح تۆماربكه‌ین".
پارێزەری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشڵێت: "ده‌بێ ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌سه‌ر سلێمانی گوتویه‌تی ده‌بێت ساغی بكاته‌وه، سكاڵاكه‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یە، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ناوزڕاندن‌و ته‌شهیر ناویده‌بات".
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر عه‌لی حه‌مه ساڵح رایگه‌یاندبوو كه مانگانه بڕی 50 تا60 ملیار دینار له‌سنووری سلێمانی دیار نامێنێت.