كوردستان 24 نوێترين سه‌رچاوه‌ى دارايى چه‌كدارانى داعش ئاشكرا ده‌كات
به‌هۆى له‌ده‌ستدانى زۆرێك له سه‌رچاوه داراييهكانيانهوه, چه‌كدارانى داعش بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره و سامان په‌نا بۆ رێگه‌يه‌كى نوێ ده‌به‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆى له‌ده‌ستدانى زۆرێك له سه‌رچاوه داراييهكانيانهوه, چه‌كدارانى داعش بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره و سامان په‌نا بۆ رێگه‌يه‌كى نوێ ده‌به‌ن و له به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به كۆچى هاووڵاتيان بهرتيلێكى زۆريان لێده‌ستێنن.
رێگەکانی ھەڵاتن لە ژێر چنگی خەلافەتەکەی داعش جۆراوجۆرن, یەکێک لەو رێگایانەی کە خێزانەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش پەنای بۆ دەبەن پێدانی بڕێک پارەیە بە چەکدارانی داعش, ئەوکەسانەی لە بەرامبەر پێدانی پارە دەربازیان بووە بۆ کوردستان24 دەدوێن و ھۆکاری پێدانی پارە بە چەکدارانی داعش رووندەکەنەوە.